TR KU SO
FB X
Cîhan

قاسم سلێمانی و بەرپرسێکی حزبۆڵڵا پاڵپشتی سەرەکی لەکارلادانی بەرهەم ساڵح ن

سارا
Yazar
📅 28 Aralık 2019 16:38

پەیامی کورد     ...    قاسم سلێمانی و بەرپرسێکی حزبۆڵڵا پاڵپشتی سەرەکی لەکارلادانی بەرهەم ساڵح ن . 

رۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای دەکات ، هاوپەیمانی بونیادنانەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا جوڵەیەكی سیاسی دەستپێدەكات بۆ لەسەركارلادانی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار ، دەشڵێت، قاسم سلێمانی پشتگیری لەو هەنگاوە دەكات.
سەركردەیەكی هاوپەیمانی بونیادنانەوە، كە نەیویستوە ناوی ئاشكرابكرێت، بە رۆژنامەی " عەرەبی جەدید " ی قەتەری ڕاگەیاندووە : "سەركردەكانی هاوپەیمانێتییەكە پاش چەند كاتژمێریك لە هەڕەشەكەی بەرهەم ساڵح بۆ دەست لەكاركشانەوە و رانەسپاردنی كاندیدەكەی بونیادنانەوە، رێككەوتوون لەسەر ئەوەی لە رێگەی دوورخستنەوەوە بەرهەم ساڵح سزا بدەن، بەهۆی پابەند نەبوونی بە دەستوور و پێشێلكردنی ماوەی دیاریكراوی دەستوری بۆ راسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران".
سەركردەكەی بونیادنانەوە ئاشكراشیكردووە "لە دوو رۆژی داهاتوودا جووڵەی سیاسی سەبارەت بەو پرسە لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەستپێدەكات، تا گفتوگۆ لەبارەی لادانی بەرهەم ساڵح  سەرۆککۆمار بكرێت، پێش دوورخستنەوەشی، جێگرەوەیەكی بۆ بدۆزرێتەوە، كە هێزە سیاسییەكان لەسەری كۆك بن، تا سیناریۆی عادل عەبدولمەهدی دووبارە نەبێتەوە و بۆشایی دەستووری درووست نەبێت".
رۆژنامەكە ئەو هەوڵەی هاوپەیمانی بونیادنانەوەی بە هەوڵێكی ئێرانی وەسفكردووە، بەو پێیەی هەریەكە لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و محەمەد كەوسەرانی بەرپرسی مەلەفی عیراق لە حزبولڵای لوبنان پشتگیری هەنگاوەكە دەكەن.
چوارشەممەی رابردوو سەرۆك كۆماری عیراق، بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەری درووستبووە بۆ دیاریكردنی كاندیدی هاوپەیمانێتی بونیاد نامەیەكی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و هەڕەشەی ئەوەی كرد، دەستلەكار دەكێشێتەوە.

Paylas: