قاسم ڕەزایی : لە سنوورەکانی ئێران و عێراق ئەمنییەتی تەواو هەیە
فه‌رمانده‌ی سنووروانی ئێران ڕایگه‌یاند که ئه‌منیه‌تی ته‌واو له سنووره‌کانی ئێران و عێراق جێگیره.
لە ڕاپۆرتێکدا ، قاسم ڕه‌زایی له سه‌ردان کردنی بۆ سنووری مێهران ڕایگەیاند : ئێران و جیهانی ئیسلام سه‌رقاڵی به‌ڕێوه بردنی مه‌راسیمی چلەی حسه‌ینین که گرینگی زۆری بۆ ئێمه هه‌یه. تاران سه‌رقاڵی به‌ڕێوه بردنی کۆنگره‌ی گه‌وره‌ی ئیسلامییه به به‌شداری هه‌موو ووڵاتانی موسوڵمان.
هەروەها ووتی : له‌مڕۆدا سنووروانی ئێران ئه‌م شانازییه‌ی هه‌یه که ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه زیاره‌تکارانی ووڵاتانی دیکه لر خۆ بگرێت و له ڕۆژئاواوه ڕه‌وانه‌ی عێراقیان بکات. جێگه‌ی دڵخۆشییە که ئه‌م ئه‌رکه به ئێمه سپێردراوه.
ئه‌و هەروەها ئاماژه‌ی بەوە کرد کە : له سنووره‌کانی ڕۆژئاوا جێگه‌ی دڵخۆشییه که نائه‌منیمان نه‌بووه، هاوکاری باشیشمان له‌گه‌ڵ ووڵاتی عێراق هه‌بووه، له ئێستادا هه‌موو کاره‌کان به باشی ئه‌نجام ده‌بێت و هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه.