Cîhan
یەكێتی ئەوروپا داوا لەحوسیەكان دەكات دوربكەونەوە لە توندڕەوی
پەیامی کورد... یەكێتی ئەوروپا داوا لەحوسیەكان دەكات دوربكەونەوە لە توندڕەوی
یەكێتی ئەوروپا داوا لە حوسییەكانی یەمەن دەكات خۆیان بەدوربگرن لە توندڕەوی و بەشداری بونیاتنەرانەیان هەبێت لەو هەوڵانەی بۆ چارەسەركردن نەتەوە یەكگرتوەكان دەیدات.
لە راگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا داوا لە حوسییەكان دەكات واز لە توندوتیژی بهێنن و لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكاندا بەشداری بونیاتنەرانەیان هەبێت لەچارەسەركردنی قەیرانەكاندا، جەختیشیكردۆتەوە سەرلەنوێ ئاگربەست رابگەیەنن، چونكە گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ پشتیوانیكردنی گەلی یەمەن.
لە راگەیەنراوەكەدا ستایشی هەڵوێستی بونیاتنەرانەی حكومەتی یەمەن كراوە لەكاتی ئاگربەستەكەداو داوایكردوە هەوڵەكانی سعودیەو عوممان و وڵاتانی تری ناوچەكە بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست بەهەند وەربگرن.