TR KU SO
FB X
Cîhan

قەتەر : ئیسرائیل ناتوانێت بە ئاسانی حەماس لەناو ببات

سارا
Yazar
📅 28 Kasım 2023 01:10
پەیامی کورد  ...  قەتەر : ئیسرائیل ناتوانێت بە ئاسانی حەماس لەناو ببات

نێوەندگیری ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوە، موحەمەد بن عەبدۆڕەحمان ئەلسانی، لەگەڵ ڕۆژنامەی فرانکفۆرتەر ئەلجمەین زایتونگی ئەڵمانی قسەی کرد .

سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند کە ئامانجی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس نزیکە لە مەحاڵ و ووتی : حەماس بە ئاسانی لەناو ناچێت.

ئەلسانی ڕوونیشیکردەوە، "ئێمە ڕێکبکەوین یان نا، حەماس بەشێکە لە کۆمەڵگەی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا".

ئەلسانی هەروەها ڕایگەیاندووە، قەتەر پەیوەندی بە حەماسەوە کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

Paylas: