Cîhan
قازییە دزە هەڵاتووەکەی ئێران بە مردوویی دۆزرایەوە
پەیامی کورد ... قازییە دزە هەڵاتووەکەی ئێران بە مردوویی دۆزرایەوە .
لاشەی قازی غۆڵامڕەزا مەنسوری قازی هەڵاتوو لە دەرەوەی هۆتێلێک لە ڕۆمانیا دۆزرایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لاشەی غۆڵامڕەزا مەنسسوری ، ئەو قازییە کە بە فەسادی ماڵی لە حۆکمێکدا دادگا ئیزنی ئازادی مەشرووت و کاتی پێدرابوو لە ڕۆمانیا ، ئەمڕۆ هەینی لە دەرەوەی هۆتێلی جێگای حەسانەوەی بە مردوویی دۆزرایەوە
بە پێی ڕاپۆرتەکان ، مەنسووری لە پەنجەرەی ژووری مانەوەی فڕێ دراوەتە خوارەوە و ئەمە بوەتە هۆی مردنی