كازمی بەڵێنی چارسەركردنی كێشەی فەرمانگە فیدراڵییەكان دەدات
پەیامی کورد ... كازمی بەڵێنی چارسەركردنی كێشەی فەرمانگە فیدراڵییەكان دەدات
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند ، بەزوترین كات كێشەی فەرمانگە فیدراڵییەكان و بەنداوەكان و شایستە داراییەكانی جوتیاران چارەسەر دەكات و بەدواداچوون بۆ هەمو كێشە و گرفتەكانی تریش دەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە ، هاوپەیمانی هیوای كوردستانی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبۆتەوە و هەردوولا باسیان لە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە و شایستە داراییەكانی جوتیاران و فەرمانگە فیدراڵییەكان و كێشەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم و زیندانیانی سیاسی و شەهیدان و ئەو گرفتانەی تر كرد كە لە مافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە.
رونیشیكردەوە ، لەكۆبونەوەكەدا هاوپەیمانی هیوا داوای لەكازمی كردوە هەوڵبدات بۆ ئازادكردنی زیندانیەكانی دهۆك و بادینان كە چەندین مانگە خراونەتە زیندانەوە و ژیان و سەلامەتیان لە مەترسیدایە و كازمیش لەوەڵامدا ڕایگەیاندوە: لە پێناوی دژایەتی كردنی گەندەڵی و داكۆكیكردن لە بەرژوەندی هاوڵاتیان هەماهەنگ و پشتیوانی یەكتری دەبین.