TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریكا لەسەر ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر KFC هاتە دەنگ

Arsalan
Editor
📅 06 Haziran 2024 17:07

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر چێشتخانەی KFC و ناوەندە بیانییەكان لە عێراق هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت، پێویستە حكوومەتی عێراق، لێكۆڵینەوەی تەواوەتی و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو روودانەوە بكات .

ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی حوزەیران، ماسیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر چێشتخانە و ناوەندە بیانییەكان لە عێراق، زیان بە عێراقییەكان دەگەیەنێت، وەك چۆن زیانی بە بیانییەكان گەیاندووە.

روونی دەكاتەوە پێویستە حكوومەتی عێراق رێكاری پێویست بگرێتە بەر بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەو كەسانە. دووپاتی لەوە كردەوە كە دەبێ لێكۆلینەوەی تەواوەتی و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوانە بكرێ.

لە ماوەی 10 رۆژدا، سێ جار لە بەغدا، هێرش كرایە سەر چێشتخانە KFC و چیلی هاوس، بیانووی چەكدارەكان، ئەوەیە كە نابێت هیچ بەرژوەندییەكی ئەمریكی و ئەورووپی لە عێراق بمێنێت، داوایان لە لایەنگرەكانیان دەكرد لە هەموو پارێزگاكان هێرش بكەنە سەر بەرژوەندییەكانی وڵاتان. هەروەها هێرش كرایە سەر پەیمانگایەكی بەریتانی.

Paylas: