Cîhan
خەمى بەرپرسانى تورکیا لە پشتگیرى ئەمریکا بۆ شەڕڤانان
خەمى بەرپرسانى تورکیا لە پشتگیرى ئەمریکایە بۆ شەڕڤانان
یاریدەدەرى سەرۆکوەزیرانى تورکیا " بەکر بوزداغ " لە نێو هەواڵنێران لە شارى یۆزگات:"ئامانجى ئێمە ئەوەیە کە دەمانەوێت لە نیگەرانیەکانمان تێبگەن".
هەروەها باسیشى لەوە کرد کە "عەفرین بەشێکە لە ناوچەى ئۆپراسیۆنى چڵەی زەیتوون، کاتێک دەڵێن مەیێنە نێو شارەوە کە واتە کارێکمان بە تیرۆریستەکانى ئەو ناوچەیەوە نەبێت".
لێدوانى ئەمریکییەکان بەرپرسانى باڵاى تورکیاى نیگەران کردووە، بەوەى کە ئەوان پشتگیرى شەڕڤانان دەکەن و داوایان کردووە کە تورکیا ئۆپراسیۆنەکەى بوەستێنێت و لەوە زیاتر بەردەوام نەبێت.