Cîhan
خامنەیی هۆشداری دەداتە ئەمریکا و سعوودیە
عەلی خامنەیی رێبەری ئێران دەڵێت: ئەمریكا، سعوودیە دژ بە ئێران ھاندەدات. رێبەری ئێران ئەمریكا بە ھاندانی سعوودیە دژ بە ئێران تۆمەتبار دەكات و لە ئەگەری ھەڵگیرساندنی ھەر شەڕێك دژ بە وڵاتەكەیشی ھۆشداری دەدات.
عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی وەک وڵامێک بە سەردانی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ سعوودیە ڕایگەیاند، ئەمریكا سعوودیە ھاندەدات تا شەڕ لە نێوان ووڵاتە موسوڵمانەكان ھەڵبگیرسێنێت.
خامنەیی دەشڵێت، ئامانجی ئەمریكا نانەوەی ناكۆكی و دوو بەرەكی لە نێوان وڵاتانی موسلمانە.
رێبەری ئێران ھۆشداریش دەداتە ئەمریكا و سعوودیە لە ئەگەری ھەڵگیرساندنی ھەر شەڕێك دژ بە ووڵاتەكەی و دەڵێت، ئێران براوەی ئەو شەڕە دەبێت كە رەنگە لە نێوانیادا رووبدات.