خامنەیی ... لە ئەگەری هەر پێشهاتێک بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا نە بە کەلکی ئەوان دێت نە ئەوانەی پارەکانیان بەوان دەدەن
پەیامی کورد ... خامنەیی ... لە ئەگەری هەر پێشهاتێک بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا نە بە کەلکی ئەوان دێت نە ئەوانەی پارەکانیان بەوان دەدەن
ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی لە ووتەکانی خۆیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە ووڵاتانی دەورووبەری ئێمەدا بە دەیان بنکە و پێگەی سەربازی هەیە ، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک هەر پێشهاتێک ڕووبدات ئەم بنکە و پێگەیانە نە بەکەلکی ئەمریکا ندێت و نە کەلکی ئەوانەی کە پارەکانیان دەدەنە ئەمریکا و چاوی هیوایان بەوان هەڵچنیوە ، چوونکە گەورەیی و داگیرکارییەکانی ئەمریکا لە حاڵی ڕووخانە
ڕابەری باڵای ئێران جگە لەمانە ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هیچ نەتەوە و ڕەگەزێکی نەژادی کێشە و گرفتی نییە ، بەڵکوو ئەوە شاخی هەڵکشان و خۆبەگەورە زانینی ئەمریکاییە کە لە دەستی دەوڵەمەندان و کۆمپانیادارانی ئیسرائیلی دا دەسووڕێت و ئەمەش لە دونیادا جێگای قەبووڵ کردن نییە .