TR KU SO
FB X
Cîhan

خاوەن لۆرییەکانی فەڕەنساش بە بەستنی ڕێگاکان لەگەڵ سەفی ناڕازییان بوون بە یەک

سارا
Yazar
📅 08 Aralık 2019 18:44

پەیامی کورد    ...    خاوەن لۆرییەکانی فەڕەنساش بە بەستنی ڕێگاکان لەگەڵ سەفی ناڕازییان بوون بە یەک .

خاوەن لۆرییەکانی فەڕەنسا ڕۆژی شەممە ٧ی دێسەمبەر لە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە سەربەرنامەی دەوڵەت بۆ کەم کردنەوەی بەخشینی ماڵیاتی گازۆئیل بۆ هاتن و چوونی جاددەکان ، ڕێگا سەرەکییەکانی ١٠ ناوچەیان داخست .

هاوکات جووڵەی قیتارە شارییەکان و نێوشارییەکان لە پاریس و هەندێک لە شارەکانی دیکە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە چاکسازی نیزامی خانەنشینی لەگەڵ ئاڵۆزی زۆر قورس دا بەرەوڕوو بووەوە .

لە لایەکی دیکەوە ، سەدان کەس لە ئێلەک زەردەکان یش لە پاریس ، خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی خۆیانیان بەردەوامی پێدا و لە چەند شوێن دا لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی ئەو ووڵاتەش تووشی تێکهەڵچوون بوونە .

Paylas: