خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا 157 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون
پەیامی کورد... خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا 157 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون
ئەمڕۆ دووشەممە 3 / 7 / 2023 وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و خۆپیشاندەران ئەندامێکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەر بەهێزەکانی بەرگری شارستانی لەڕووبەڕووبوونەوەکاندا کوژراوە و 157 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
ئەوە ماوەی شەش ڕۆژە خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە، ئەوەش بەهۆی کوژرانی مێردمنداڵێکی بەڕەگەز جەزائیرییەوە کەلەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فەڕەنساوە تەقەی لێکرابوو.
هەروەها ئاماژە بە گیران و دەستبەسەرکردنی سێ هەزار خۆپیشاندەر کراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هاوکات ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لەتازەترین فەرماندا هێزە ئەمنییەکانی لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیری و کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان و کۆتایی پێهێنانی دەستکراوە کردووە.