خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغدا
پەیامی کورد... خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغدا
خۆپیشاندان دژی کاندیدکردنی سوودانی فراوانتر بوو، خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغدا و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی کاندیدکردنی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، خۆپیشاندانیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەستپێکرد و دروشم دژی کاندیدکردنی ناوبراو دەڵێنەوە.
هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی خۆپیشاندانەکە بڵاوبوونەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکە پەرەیسەند و کەمێک لەمەوبەر خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوز و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان دەدەن.
بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران کرێنیان بردووەتە ناوچەکە بۆ لابردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان و چوونە ناو ناوچەی سەوز، هەلیکۆپتەری سەربازییش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە بۆ پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و نوێنەرایەتیی وڵاتان.