TR KU SO
FB X
Cîhan

خەتیبی نوێژی هەینی تاران :  بە پێداگرییەوە دەبێ سوپای پاسداران لە لیستەی گەمارۆوەکان دەربهێندرێت

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2022 13:24
پەیامی کورد     ...   خەتیبی نوێژی هەینی تاران :  بە پێداگرییەوە دەبێ سوپای پاسداران لە لیستەی گەمارۆوەکان دەربهێندرێت

ئایەتۆڵلا خاتەمی ، خەتیبی نوێژی هەینی ئەم هەفتەیەی تاران بە ئاماژەدان بە ڕاوەستانی ووتووێژەکانی ڤییەننا : دەبێ پشتەوانە و متمانەی جیددی لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە بگیرێتە بەر .

ئەگەر کەسێک هاودەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا بڵێت نابێ سوپای پاسداران لە لیستەی گەمارۆوەکان دەربهێندرێت ، دژی بەرژەوەندییەکانی نیشتیمانی یە .

ئەمە هاودڵی ئازادی قسەکردن نییە و بەرپرسیاران دەبێ لەگەل ئەم قسە بێ بنەمایانە بەرەڕوو ببنەوە .

Paylas: