TR KU SO
FB X
Cîhan

خەڵاتی ساخارۆڤ بە ئۆپۆزیسیۆنی بیلاڕووس بەخشرا

Navas Jan
Admin
📅 22 Ekim 2020 23:36

پەیامی کورد ... خەڵاتی ساخارۆڤ بە ئۆپۆزیسیۆنی بیلاڕووس بەخشرا

 

خەڵاتی ساخارۆڤی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بە گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی دیموکراسیی بیلاڕووس بەخشرا.

 

ئەم خەڵاتە بەرزترین خەڵاتی یەکێتیی ئەوروپایە لە بواری مافی مرۆڤدا، ساڵانە لەلایەن پەرلەمانی یەکێتییەکەوە بەو کەسانە دەبەخشرێت کە لە بواری بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین کاردەکەن.

 

خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٨٨وە لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە دەدرێت بەوانەی لەو بوارەدا کاریان کردووە، یەکەم کەسیش کە خەڵاتەکەی وەرگرت نێڵسن ماندێلا، سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشوور بووە.

 

رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی تەشرینی یەکەم، پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی ساخارۆڤی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکراکرد کە دراوە بە جووڵانەوەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا بە سەرکردایەتیی سڤیاتلانا سیخانۆسکایا، بەهۆی ئەو کارانەی لە ماوەی رابردوودا لە بیلاڕووس ئەنجامیان داوە، بەتایبەت دوای ئاڵۆزییەکانی بیلاڕووس بەهۆی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆن و رووبەڕووبوونەوەی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووس.

Paylas: