خەڵکی تورکیا داوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەردۆغان دەکەن
پەیامی کورد … خەڵکی تورکیا داوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەردۆغان دەکەن
له ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌كرا و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا نێوخۆییه‌كانى توركیا دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، به‌شێك له‌هاوڵاتییان و خوێندكارانى زانكۆ له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌خت و ئیستانبوڵ خۆپیشاندانیان له دژى دابه‌زینه به‌رده‌وامه‌كانى به‌هاى لێره كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، خۆپیشانده‌ران داوایانكرد حکومەتی تورکیا هەڵبوەشێتەوە، کە پارتی داد و گەشەپێدان سەرۆکایەتی دەکات.
هاوكات لە چەند گرتەیه‌كى ڤیدیۆیشدا دەردەکەوێت، هاوڵاتییان داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمار و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، دواى خۆپیشاندانه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك چالاكوان و ڕێكخه‌رانى خۆپیشاندانه‌كه ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌كیان ده‌ستگیركراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهای لیرەی تورکی گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، بەشێک لە حزبه ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیاش داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.