TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاخوندێکى شێعە هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان دەکات " کوردستان دەبێتە ئۆکراین "

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2022 04:09
پەیامی کورد    ...    ئاخوندێکى شێعە هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان دەکات " کوردستان دەبێتە ئۆکراین "

سەید جەبار ئەلمەعمووری ئەندام و هەڵسوڕاوی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەڤزیۆنی دا ووتى : ئەگەر هەرێم باوەش بۆ دوژمنانى ئێران بکاتەوە، هاوشێوەى ئۆکراین ى لێ بە سەر دێت.
 داوا لە برایانى کورد دەکەم کوردستان نەکەنە ئۆکراین ێکى نوێ. چوونکە ئەگەر هەرێم باوەش بکاتەوە بۆ دوژمنانى ئێران، ئەوکاتە ئێران دەستەوەستان نابێت.
 کوردستان چۆن دەتوانێت بەرەنگارى ئیران ببێتەوە کە ووڵاتێکى گەورەیە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
 لەکاتێکدا داعش کە گەیشتە دەورووبەرى هەولێر بەرپرسانى هەرێم داوای هاوکارییان لە قاسم سلێمانى کرد.
  
 

Paylas: