ڕێکخراوی گالووپ: نیوەی خەڵکی ئێران بڕوایان بە حکوومەتەکەیان نەماوە
پەیامی کورد ... ڕێکخراوی گالووپ: نیوەی خەڵکی ئێران بڕوایان بە حکوومەتەکەیان نەماوە
نوێترین ڕاپرسیی دامەزراوەی "گالووپ" دەریخستووە کە لەنێوان قەیرانی ئابووری و پەتای کۆرۆنادا کە ئێرانی کردووەتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، باوەڕی خەڵک بە حکوومەتی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە خوارەوەی ٥٠ لەسەدیش.
ڕوانینێکی گشتی بە ڕاپرسییەکانی "گالووپ" لە ڕابردوودا نیشان دەدات کە خەڵک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هیچکات تا ئەو ڕادەیە بە حکوومەت بێ باوەڕ نەبوونە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی ئەو دامەزراوە جیهانییەدا بڵاو بووەتەوە، لە هەر ١٠ کەس لە خەڵکی ئێران ٤ کەسیان لەو باوەڕەدان کە ستانداردەکانی ژیان و بژێوییان بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوودا دابەزیوە و ڕۆژ بۆ ڕۆژیش خراپتر دەبێت.
لە نوێترین ڕاپرسیی جیهانیی "گالووپ" کە لە هاوینی ئەمساڵدا بەڕێوە چووە، دەریخستووە تەنیا ٤٧ لەسەدی خەڵکی ئێران باوەڕیان بە حکوومەتی ئێران هەیە.