TR KU SO
FB X
Cîhan

یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

Navas Jan
Admin
📅 26 Şubat 2023 20:01

پەیامی کورد... یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا، ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەختێک بە 100 کۆچبەرەوەلە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت.

شەهرام حه‌مه‌، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، رایگەیاند: زیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، هەروەها 50 کەس ڕزگارکران و تا ئێستاش نزیکی 10 کۆچبەر بێسەروشوێنن.

رونیكرده‌وه‌، یه‌ختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆشتوە و تا ئێستا هۆکاری ڕوداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.

 

Paylas: