TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لەئێران دەكات له‌ سێدارەدان ڕابگرێت

Navas Jan
Admin
📅 13 Ocak 2023 00:50


پەیامی کورد... ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لەئێران دەكات له‌ سێدارەدان ڕابگرێت


رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە ئێران دەكات، تەواوی بریارەكانی لەسێدارەدان رابگیرێت كەپەیوەندە بەخۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی وڵات هه‌یه‌ .

ئه‌مڕۆ چێنج شه‌ممه‌ 12 ی كانونی دووه‌می 2023 ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئیدانەی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان لەدەسەڵاتدارانی ئێران دەكات كەتا ئێستا چوار كەسیان لەسێدارەدراوە كەپێشتر بەشداریان لەخۆپیشاندانەكانی دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دا كردووە.


دیانا تەحاوی، جێگری بەرێوەبەری نووسینگەی هەرێمی بۆ كاروباری رۆژهەڵات وئەفریقیا لەرێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە: دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لەجێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان وترساندنی خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا 100 كەس سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە ولەچاوەڕوانی جێبەجێكردنی بریارەكەدان وچوار كەسیش لەسێدارە دراون.

Paylas: