Cîhan
قوربانیان کۆرۆنا لە عێراق نزیک حەوت هەزار بووەتەوە
پەیامی کورد ... قوربانیان کۆرۆنا لە عێراق نزیک حەوت هەزار بووەتەوە
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سە هەزار و ٧٣١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو سە هەزار و ٧٣١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و سە هەزار و ٨٦٠ کەسیش چاکبوونەتەوە، ٦٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٢٣١ هەزار و ١٧٧ کەس.
هەروەها، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ١٧٢ هەزار و ٨٨٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٦ هەزار و ٩٥٦ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.