TR KU SO
FB X
Cîhan

قورسترین سزای مێژوویی نیووزیلەندا بە سەر بکوژی ٥١ کەسی موسڵماندا سەپێندرا

سارا
Yazar
📅 27 Ağustos 2020 16:15

پەیامی کورد      ...    قورسترین سزای مێژوویی نیووزیلەندا بە سەر بکوژی ٥١ کەسی موسڵماندا سەپێندرا

دادگای نیووزیلەندا قورسترین سزای بەسەر "برینتۆن تارانت" ئەو ڕەگەزپەرستە خوێنڕێژەدا سەپاند، كە ساڵی رابردوو هێرشی كردەسەر دوو مزگەوت و 51 نوێژخوێنی كوشت.
دادوەر كامیرۆن ماندر ئاشكرایكرد، دادگای نیووزیلەندا بڕیاری داوە سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەر "برینتۆن تارانت"دا بسەپێنێت بەبێ‌ ئەوەی بتوانێت بە مەرجی پێشوەختە ئازادبكرێت، ئەو سزایەش بۆیە بۆ ئەو تاوانبارە "شەڕئەنگێز و نامرۆڤە" بڕدراوەتەوە، بۆئەوەی وەڵامی یەكلاكەرەوەی ئەو رقە دڕندانەیەی بدرێتەوە، كە هەیەتی.
باسی لەوەشكردوە، لە پشت ئەو ئایدۆلۆژیە ناڕێكەوە، بكوژەكە رقێكی قوڵی شاردوەتەوە و بوەهۆی ئەوەی هێرش بكاتەسەر پیاوان و ژنان و منداڵانی بێدەسەڵات. ووتیشی "رەوەندی موسڵمانان لە نیووزیلەندا باجێكی قورسیان دا، بەڵام ئەنجامدەری كوشتارگەكە شكستیهێنا لەوەی پڕوپاگەندە بۆ ئایدۆلۆژییە تووندڕەوەكەی بكات".
لای خۆیەوە مارك زەریفە داواكاری گشتی باسی لەوەكردوە، تاوانەكەی تارانت بێ پێشینەیە لە مێژووی تاوان لە نیوزلەندا، ئەوەی هاندەری بوو ئایدۆلۆژی رەگەزپەرستی و دژایەتی بیانیەكان بوو، ئەو خراپترین بكوژە كە نیووزیلەندا ناسیبێتی.
لەلایەكی ترەوە جاسیندا ئاردێرن سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا پێشوازی لەو سزایە كردوە و ئاماژەی بەوەداوە، شایستەی ئەوەیە هەموو ژیانی لە بەندیخانەدا بباتەسەر.

Paylas: