TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆكراینا ڕێگری لەفرینی فرۆكەیەكی توركیا لەئاسمانی ووڵاتەكەی دەكات

Navas Jan
Admin
📅 02 Ocak 2023 20:00

پەیامی کورد... ئۆكراینا ڕێگری لەفرینی فرۆكەیەكی توركیا لەئاسمانی ووڵاتەكەی دەكات


فرۆكەیەكی توركیا لەكاتی گەڕانەوەی لەمۆسكۆوە بۆ ئەنقەرە لەلایەن دەستەڵات دارانی ئۆكرینا رێگری لێكرا كە بەئاسمانی ئەو ووڵاتەدا بفڕێت.

بەگوێرەی زانیاریەكان : فرۆكەكە شاندی توركیای بۆگفتوگۆی نێوان سوریا و ڕووسیا و توركیای لە مۆسكۆ هەڵگرتبوو كە پێكهاتبوون لە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگەی هەواڵگری میت.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ: فڕۆكەكەی توركیا ناچاركراوە ئاڕاستەی گەشتەی بگۆڕێت و پێنج كاتژمێری دیكە لە ئاسمانی جۆرجیاوە فڕیوە، تا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو گەیشتووەتەوە ئەنقەرە.

شایەنی باسە: چوار شەممەی ڕابردوو لەمۆسكۆ بەنێوەندگیری ڕووسیا وەزیرانی بەرگری، سەرۆكانی دەزگەی هەواڵگری توركیا و سووریا كۆبوونەوە، تاووتوێی پرسەكانی تیرۆر و سەروەری خاكی سووریایان كردووە.

بەگوێرەی ڕای چاودێران : ئامانجی سەرەكی ئەو كۆبوونەوەیە پرسی ڕۆژئاوای كوردستانە، كە توركیا دەیەوێت بە هەر نرخێك بێت لەناوی ببات یان لاوازی بكات.

Paylas: