TR KU SO
FB X
Cîhan

لە عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە پێشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

Navas Jan
Admin
📅 03 Ağustos 2022 21:26

پەیامی کورد... لە عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە پێشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، چەند پارێزگایەکی ناوەڕاست و باشووری عێراق پێشووی فەرمییان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراویکدا پارێزگای بەغدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 4-8 بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە پێشووی فەرمی دەبێت و بڕیارەکەش لەسەر فەرمانی محەممەد عەتا پارێزگاری بەغدا بوە، بەڵام تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بۆ قوتابییان و خوێندکاران بەردەوام دەبێت.

پێشتریش هەشت پارێزگای تر لە باشووری عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە پێشووی فەرمییان ڕاگەیاند.

Paylas: