TR KU SO
FB X
Cîhan

لە عێراق بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سنووردار دەکرێت

Navas Jan
Admin
📅 17 Ocak 2023 20:26


پەیامی کورد... لە عێراق بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سنووردار دەکرێت


وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی پێک هێناوە بۆ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی کە لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو دەکرێنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی کە لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو دەکرێنەوە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە دەکرێت کە ناوەڕۆکێکی نزمیان هەیە و لەگەڵ کۆمەڵگەدا ناگونجێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئەو کەسانەی لەو جۆرە پۆستانە دەکەن دەستگیر دەکرێن و دەدرێن بە دادگا و لە ئێستا دا لیژنەکە دەستی بەکارەکانی کردووە و چەند کەسێکیشی دەستگیرکردووە.

Paylas: