Cîhan
لەعێراق هە رکاتژمێرێک 8 جیابوونەوە تۆمارکراوە
پەیامی کورد... لەعێراق هە رکاتژمێرێک 8 جیابوونەوە تۆمارکراوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری مانگی تەمموزی رابردووی ئەم ساڵ لەبارەی حاڵەتەكانی جیابوونەوە و زەواجكردنی هاوسەران لەعێراق بڵاویكردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاندوە: لەماوەی مانگی تەمموزی رابردوو دا، 5 هەزار و 808 حاڵەتی جیابوونەوە لەتەواوی وڵاتدا تۆماركراوە، جگە لە سێ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەمەش نزیكەی 193 حاڵەتی جیابونەوەی رۆژانەیان تۆماركردوە، كە لەهەر كاتژمێرێكدا 8 حاڵەت تۆماركراون.
هەروەها راشیگەیاندوە: لەماوەی مانگی تەمموز دا، 22 هەزار و 731 گرێبەستی هاوسەرگیریشیان تۆماركردوە لەگەڵ 4 هەزار و 47 گرێبەستی دیكە.
لەعێراق لەساڵی 2022 دا نزیكەی 61 هەزار و 276 حاڵەتی جیابوونەوە لەماوەی 10 ماندا تۆماركردوە.