TR KU SO
FB X
Cîhan

لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە تای خۆین بەربوون لە زیادبوونە

Navas Jan
Admin
📅 29 Mayıs 2022 18:59

پەیامی کورد... لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە تای خۆین بەربوون لە زیادبوونە

ژمارەی تووشبوونەکان بە تای خوێنبەربوون لە عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و بە شێوەیەک لە هەندێک شوێن زیاترە لە توشبوون بە کۆرۆنا.

بە پێی ئاماری دەزگا تەندروستییەکانی عێراق، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 111 کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و کە ١٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەی دیکە چاکبوونەتەوە.

بە پێی وتەی شارەزایانیش ئەو ئامارە لە چاو ساڵانی دیکەدا زۆر بەربووتەوە کە بە پەنجەی دەست دەژمێررا و هەر ئەمەش وایکردوە حکومەتی عێراق پلانی بەروبەروبوونەوەی نەخۆشییەکە دابنێت.

دوێنێش پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند؛ لە پارێزگای بەغدا ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دروستکراوە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

ڕاشیگەیاند، ژمارەیەک لەبەرێوبەرانی گشتی و بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەندامن لە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی بەغدا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تای خوێن بەربوون

Paylas: