Cîhan
لە عێراق ٧٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... لە عێراق ٧٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە دوێنێوە ٤٢٨٨ كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.
لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٤٧٦١ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٤٢٨٨ توشبوی پەتاكە دەسنیشانكراون.
ئاماژەی بەوەشكردوە،لە دوێنێوە ٣٢٤٦ توشبوی پەتاكە چاكبونەتەوە و ٧٥ هەڵگری ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندوە، لەئێستادا لە تەواوی عێراق ١٩٧ هەزار و ٨٥ كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ١٤٠ هەزار و ٤٤٦ كەس چاكبونەتەوە و ٦٢٨٣ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.