Cîhan
لە عێراق ٥٤ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... لە عێراق ٥٤ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٤٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ١٤٤ چاکبوونەوە و ٥٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٤٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ، "سێ هەزار و ١٤٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٥٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."