TR KU SO
FB X
Cîhan

لە بەغدا هێرش کرایە سەر کاروانێکی هاوپەیمانان

Navas Jan
Admin
📅 05 Ocak 2021 00:22

پەیامی کورد ... لە بەغدا هێرش کرایە سەر کاروانێکی هاوپەیمانان

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەسەر ڕێگەیەكی سامەرا لە باكووری بەغدای پایتەختی فیدراڵی كرایە ئامانج.

 

سەرچاوەیەكی ئاسایشیی عێراقی بڵاوی كردەوە كاروانێكی لۆجستیی هێزەكانی هاوپەیمانان كرایە ئامانجی مینێكی چێندراو لەسەر ڕێگەی شاری سامەرا.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هێرشەكە تەنها زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی كاروانەكە گەیاندووە و زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

Paylas: