Cîhan
لە بەغدا چالاکوانێک بە دەستی چەکدارانی نەناسراو کوژرا
پەیامی کورد ... لە بەغدا چالاکوانێک بە دەستی چەکدارانی نەناسراو کوژرا
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقیان له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا كوشت.
چه‌كداره‌كان له ناوچه‌ی به‌غدا جدیده له باشوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا چالاكوانێكیان به‌ناوی "سه‌لاح عیراقی" داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و پێنج گولـله‌یان پێوه ناوه.
به‌وته‌ی چه‌ند چالاكوانێك، سه‌لاح عیراقی پێش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌نده خۆپیشاندانه‌كان له عیراق هێوربوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی چادره‌كان له گۆڕه‌پانه‌كانی ته‌حریر و حه‌بوبی له به‌غدا و زیقار لابراون، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا كوشتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان زیادی كردوه.