Cîhan
یەپەگە لە بەیاننامەیەکدا هێرشی خۆی بۆ سەر هێزەکانی تورکیا و کوژرانی سەربازێکی ئەو ووڵاتە پشتڕاست کردەوە
پەیامی کورد ... پێکدادانی نێوان هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای تورکیا لە باکووری سووریا بووە هۆی کوژرانی لانیکەم سەربازێکی تورکیا.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی کوردی ڕۆژئاوا و سوپای تورکیا لە عەفرین لە کوردستانی ڕۆژئاوا لانیکەم یەکێک لە سەربازانی تورکیا کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە " بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر یەکینە سەربازییەکانی تورکیا و کوشتنی سەربازێکی ئەو ووڵاتەی پشت ڕاست کردووەتەوە.
سەربازانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆیان لە ناوچەی عەفرین دەست پێکرد و لە ئەو کاتەوە هەندێک لە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژئاوایان کۆنترۆڵ کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئانکارا هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە، بە لقێک لە هێزەکانی پەکەکە دەزانێت.