TR KU SO
FB X
Cîhan

لە بەر نزیکی لە ڕادەبەدەری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەگەری لێپێچینەوە و لە کاردانی دەدرێت

سارا
Yazar
📅 19 Ağustos 2019 15:46

پەیامی کورد    ...    هاوپەیمانی سائیرون: ئەگەری لێپرسینەوە لە سەرۆکوەزیری عێراق بەهۆی نزیکی لەڕادەبەدەری بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بەپێی ڕاپۆرتیێک لە ماڵپەری "میدێل ئێست" یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی "یەکێتی شۆڕشگێڕان بۆ ڕێفۆرم" واتا سائیرون بە سەرۆکایەتی مۆقتەدا سەدر، بە گۆڤاری ئەلمەدری ڕاگەیاندووە : "ئەم هاوپەیمانییە لە ستراتیژی سەرۆکوەزیر و نزیککەوتنەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران ناڕازییە، هەڵبەت بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە لە دۆسییەی خزمەتگوزارییەکەشی پێشڕەوتێکی ئەوتۆ نابینرێت."

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت هەروەها باسی لەوەش کردووە کە "عادل عەبدۆلمەهدی زۆرێک لە کەسانی نزیک بە حەشدی شەعبی وەک پشکێنەر لە زۆربەی بەڕێوبەرایەتییە حکوومییەکان لەسەرکار داناوە و ئەگەر سەرۆکوەزیر سەرەنجی قسەکانی سەدر نەدات، ئەوا سەدر ڕەزامەندی خۆی بۆ لێپرسینەوە و لەکارلابردنی دەردەبڕێت.

Paylas: