لە بەرزترین ئاستی شک و گومانەکاندا دووهەمین نامەی ڕابەری کۆریای باکوور بڵاو دەبێتەوە
پەیامی کورد ... لە بەرزترین ئاستی شک و گومانەکاندا دووهەمین نامەی ڕابەری کۆریای باکوور بڵاو دەبێتەوە .
لە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵگەلیک دەربارەی ڕابەری کۆریای باکوور لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، ڕۆژنامەی فەرمی ئەم ووڵاتە ، بۆ دووهەمین جار نامەیەکی لەوەوە بۆ کرێکارانی کۆمەڵگایەکی خوشگوزەرانی بڵاو کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕوودوونگ سینمۆن ڕۆژنامەی فەرمی کۆریای باکوور لە بەردەوامی بڵاوبوونەوەی نامەکان و بابەتەکانی کیم جوونگ ئوون " ڕابەری ئەو ووڵاتە " ئەمڕۆ دووشەممە " ڕایگەیاند : کیم جوونگ لە نامەیەکدا لەو کرێکارانەی کە لە بۆنیاد نان و درووست کردنی بنگەیەکی خۆشگوزەرانی کەنارئاوی لە شاری بەندەری ڕۆژهەڵاتی ڤۆنسان هاوکارییان کردووە سوپاس و پێزانین خۆی ڕاگەیاندووە .
هەروەها لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەی بەناوی " کیم جوونگ ئوونەوە " ئەمڕۆ ش وێنەیەکی بە بێ نووسراو لەو بلاو کردووەتوە کە خەریکی ئەسپ سوارییە لە ناوچەیەکی سەردەسێر تاکوو نیشان بدات کە کیم جوونگ زیندووە و قسە و قسەڵۆکەکان دەربارەی مردنی بێ بنچینە و ناڕاستن .