TR KU SO
FB X
Cîhan

لە دەریای ناوەڕاست بەلەمێک بە ١٣٠ سەرنشینەوە کەوتە ژێر ئاوەوە

Navas Jan
Admin
📅 23 Nisan 2021 22:52

پەیامی کورد … لە دەریای ناوەڕاست بەلەمێک بە ١٣٠ سەرنشینەوە کەوتە ژێر ئاوەوە

 

لەكەنارەكانی لیبیاو لەنێو دەریای ناوەڕاست بەلەمێكی گواستنەوەی گەشتیاران ژێر ئاو دەكەوێت و بەدەیان كۆچبەر بێ‌ سەرو شوێن بوونە.

 

ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییەكانی جیهان بڵاویانكردۆتەوە، بەلەمێكی كۆچبەران كە١٣٠ كۆچبەری تێدابووە لە دەریای ناوەڕاست ژێر ئاو كەوتووەو تائێستا تەرمی ١٠ كۆچبەر دۆزراتەوەو ١٢٠ كۆچبەریش بێسەرو شوێنن.

 

ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئەوروپا ڕایگەیاند: بەلەمێكی كۆچبەران كە ١٣٠ سەرنشینی تێدابووە لە كەناراوەكانی لیبیا لە دەریای ناوەڕاست ژێر ئاوكەتووە، تا ئێستا تەنها تەرمی ١٠كۆچبەر دۆزراونەتەوەو ١٢٠ یشیان بێسەرو شوێنن.

 

ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆچبەرەكان هەوڵیانداوە بە نایاسایی خۆیان بگەیەننە كەناراوەكانی ئەوروپاو تا ئێستاش ناسنامەی قوربانییەكان نادیارە.

Paylas: