کالیفۆرنیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نائارامییەکانی دوای هەڵبژاردن ئامادەباشی دەکات
پەیامی کورد ... کالیفۆرنیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نائارامییەکانی دوای هەڵبژاردن ئامادەباشی دەکات
زیادبونی ئاشکرای ڕیکلام و هۆشدارییە مەترسیدارەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئەگەری دەستکاری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا نیگەرانی گەلی تووندی میدیاکان و شیکەرەوانی سیاسی بەدوای خۆیدا هێناوە . بە تایبەتی کە سەرۆککۆماری ئەمریکا لە جەرەیانی یەکێک لە کۆبوونەکانی هەڵبژاردنەکانی خۆیدا لە دواهەمین مووڵەتی بانگەشەکەردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە هەوادارەکانی ڕاگەیاند و ووتی کە " دەنگ و داهاتووی ئێوە لە مەترسی دایە " . و لە بەردەوامیدا جارێکی دیکە بڕیاری دیوانی باڵای ئەمریکای سەبارەت بە قابیلییەتی هەژمارکردنی دەنگە نێردراوەکانی لە ڕێگای پۆستەوە لە هەندێک لە ئیالەتەکانی وەکوو پێنسیلڤانیا ، ڤیسکانسن و کارۆلینای باکوور ، بۆ ڕۆژێک دوای دەەنگدانەکانی بڕیارێکی مەترسیدار ناوبرد کە ئەمە ڕێگای فرت و فێڵی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکان درووست دەکات . هۆشدارییەکانی ترامپ لە سەر ئەوەی کە ئەگەری ڕوودانی ئەم ڕووداوە بە جەەختەوە دەبێتە هۆکاری نائارامی و سەر لێشێواوی لە وولاتەکەدا کەسانی ئاگادار و بیرمەندی نیگەران کردووە کە لەوانەیە ئەم ناوە ڕەمزییە خیتاب بە لایەنگرانی ترامپ بێت و سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ئەگەری شکست و سەرنەکەوتن لەوانەیە حۆکمی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمریکا بکاتە یارییەک بۆ ڕەت کردنەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان - کە ئەمە خۆی لە خۆیدا دەبێت ەهۆکاری ڕوودانی تێکهەڵچوونە ناوخۆێیەکان لەو ووڵاتەدا .
هەروەها دەنگی زەنگی مەترسی و هۆشداری لە بڕوای شاندی نووسەری ئەم بڵاوکراوەیە ئەوەندە بەرزە کە نووسیویانە : " گووئین نیووسام ، فەرمانداری کالیفۆڕنیا ، بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم ئەگەر ، ئەم ئیالەتەی بۆ نائارامییەکانی دوای هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکات . "