TR KU SO
FB X
Cîhan

لە هەڵبژاردنەکانی پاکستاندا نەواز شەریف سەرکەوتنی بەدەستهێنا

Navas Jan
Admin
📅 10 Şubat 2024 14:29

پەیامی کورد... لە هەڵبژاردنەکانی پاکستاندا نەواز شەریف سەرکەوتنی بەدەستهێنا

نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان سەرکەوتنی خۆی و حزبەکەی لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا راگەیاند.

نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و سەرۆکی حزبی رابیتەی ئیسلامی پاکستان رایگەیاند، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن زۆرینەی دەنگەکانمان بەدەستهێناوە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی رەهای دەنگەکانیان بەدەستنەهێناوە بەتەنها ناتوانن حکومەت پێکبهێنن و پێویستیان بە بەستی هاوپەیمانێتی دەبێت.

لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان لە پاکستان چاوەڕێ دەکرێت لایەنگرانی عیمران خان ئەنجامەکان قبوڵ نەکەن و جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزییەکان پاکستان بگرێتەوە.

 

Paylas: