Cîhan
لە هیندستان ٢٤ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... لە هیندستان ٢٤ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا
ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى لافاوەکەى هەرێمى كێرالاوه لەباشورى هیندستان بۆ ٢٤ کەس بەرز بۆتەوە و هێزى سەربازى ئەو وڵاتەش ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنى دەستپێکردووە.
حکۆمەتى هیندستان ئاشکرایکرد، بەهۆى لافاوەکەى باشورى وڵاتەوە ٢٤کەس گیانیانلەدەستداوە و لە ناویشیاندا ژمارەیەک منداڵ هەیە.
بەڕیوبەرى هەرێمى كێرالاوه لە باشورى هیندستان کە لافاوەکەى تێدا رویداوە رایگەیاند: زیاتر لە ١٠٠ کەمپى پشوودان دروستکراوە و ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتیش رزگارکراون.
چەند رۆژێکە بارینى بارانى بەخوڕ چەند ناوچەیەکى هیندستان ى گرتۆتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاستى رێژەى ئاو بەرز بۆتەوە و بوەتە هۆى گیانلەدەستدانى ژمارەیەک کەس و بە سەدان کەسیش خانوەکانیان جێهێشووە.