Cîhan
لە هەر خولەكێك 5 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیان لەدەستدەدەن
پەیامی کورد … لە هەر خولەكێك 5 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیان لەدەستدەدەن
بەپێی ئامارێكی جیهانی دەركەوتووە، كە لە هەر خولەكێك پێنج كەس لەجیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە گیان لەدەست دەدەن.
ئامارەكە لەلایەن بڵاوكراوەی (ئۆر وۆرلد ئین داتا) بڵاوكراوەتەوە تێیدا چەند ئامارێكی باس كردووە، لەوانە: تاكو ئێستا زیاتر لەنیوەی دانیشتوانی جیهان ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆڕۆنایان وەرنەگرتووە.
هاوكات باسیشی لەوەكردووە، تاكو ئێستا لەسەرتاسەری جیهان ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە سەرووی (5) ملیۆن كەس، نیوەی ئەو ژمارەیەش لەهەریەكە لە وڵاتانی (ئەمریكا، رووسیا، بەرازیل، مەكسیك، هیندستان) ن ئەمە وێڕای هاتنی شەپۆڵی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەناوی (دێلتا).