TR KU SO
FB X
Cîhan

لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەسەکە چەندین کوژراوی لێکەوتەوە

سارا
Yazar
📅 22 Temmuz 2021 12:09

پەیامی کورد      ...    لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەسەکە چەندین کوژراوی لێکەوتەوە .

میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە ٣ کەس بوونەتە قوربانی و کوژراون .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی الاخباریە ی سووریا لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە بە گوێرەی ئەو زانیارییانەەی کە بە دەست گەیشتوون فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا ماڵێکیان لە گوندی خربە جامووس لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە کردووەتە ئامانج .

هەر بە پێی ئەم هەواڵە لە ئاکامای ئەم هێرشەدا ٣ کەس کوژراون .

 

Paylas: