Cîhan
لە هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر هیزەکانی ئەمریکا لە التاجی ٣٣ مووشەکی کاتیووشا بەکار هاتووە
پەیامی کورد ... لە هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر هیزەکانی ئەمریکا لە التاجی ٣٣ مووشەکی کاتیووشا بەکار هاتووە .
میدیاکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڵاویان کردەوە کە جارێکی دیکە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر کەمپی التاجی کە شوێنی جیگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکایە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تەلەفزیۆنی " العهد " ئۆرگانی میدیایی و هەواڵی عەسائێبی ئەهلی حەق " شێخ قەیس خەزحەلی " لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند بنکەی التاجی کە بەسێک لە هیزەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرن کەوتنە بەر هێرشی مووشەکییەوە .
دەوترێ لەم هێرشە مووشەکییەدا ٣٣ کاتیووشا بەرەو بنکەی ئەمریکییەکان هاوێشتراوە .