TR KU SO
FB X
Cîhan

لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆردووگای پەنابەران لە لیبیا زیاتر لە ١٢٠ کەس کوژراو بریندار بوون

سارا
Yazar
📅 03 Temmuz 2019 13:23

پەیامی کورد   ...  لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆردووگای پەنابەران لە لیبیا زیاتر لە ١٢٠ کەس کوژراو بریندار بوون .

لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆردووگای پەنابەران لە نزیکی تەرابلۆس ، تاکوو ئێستا ٤٠ کەس کوژراو زیاتر لە ٨٠ کەس بریندار بوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بو گوێرەی بەیانییەکی بڵاو کراوە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی لیبیاوە کە ئەم هێرشەی بە بەرپرسیاریەتی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر دەزانێ ، ڕایگەیاند زۆربەی کوژراوەکان پەنابەری ئەفریقی بوونە .

سامە عەلی ، ووتەبێژی فریاکەوتنی لیبیا ڕایگەیاند ١٢٠ کەس لەم ئۆردووگایە لە ناوچەی تجوار ، تووشی تێکشکان بوونە ، بەڵام ژمارەی کاژراوەکان لە ٤٠ کەس زیاترە .

فەیاز السیرا ، سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی ناوەندی لیبیا ، هێزەکانی ژەنڕاڵ خەلیفە حەفتەری بە بەرپرسی ئەم هێرشە ئاسمانییەن .

Paylas: