TR KU SO
FB X
Cîhan

لەكاتی دابەشكردنی هاوكاریدا لە یەمەن 85 كەس گیانیان لەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 20 Nisan 2023 18:18

پەیامی کورد... لەكاتی دابەشكردنی هاوكاریدا لە یەمەن 85 كەس گیانیان لەدەستدا

لانیكەم 85 كەس گیانیان لەدەستدا و 322ی دیكەش لە یەمەن برینداربوون، لە یەكێك لە گەورەترین رووداوەكانی پاڵنانی 10 ساڵی رابردوو لە جیهاندا، ئەوەش لەمیانەی دابەشكردنی هاوكاریی دارایی لە سەنعا-ی پایتەخت.

هەژارترین دەوڵەتی نیمچە دوورگەی عەرەبی لە ساڵی 2014ەوە لە جەنگدایە لەنێوان حوسییەكان و ئەوانەدا كە سەنعا-یان كۆنتڕۆڵكردووە و، چەند هێزێكی دیكە.

ئەم رووداوە بە چەند رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان روویدا، ئەو ماوەیەی بەشێوەیەكی گشتی تیایدا هاوكاریی دارایی و مرۆیی بەسەر هەژاراندا دابەشدەكرێت.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەكانەوە ژمارەی قوربانییانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 85 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 322ی دیكە برینداربوون، لەنێویاندا 50یان دۆخیان ناجێگیرە و ژن و منداڵیان تیایە.

هاوكارییەكە لە ناو قوتابخانەیەكدا ئەنجامدراوە و بەپێی وتەی شایەتحاڵان تەقەكردن بووەتەهۆی پاڵنان و پاڵەپەستۆكە.

ئەمە یەكێكە لە گەورەترین رووداوەكانی پاڵنان لە جیهاندا لەماوەی دە ساڵی رابردوودا، بەپێی ئەو ئامارەی رووداوەكان كە فرانس پرێس ئامادەیكردووە.

Paylas: