TR KU SO
FB X
Cîhan

لە قۆتەیف ی عەرەبستان ئامادەباشی ئەمنییەتی و لێشاوێکی نوێی دەست بەسەرکردن لە ڕیدایە

سارا
Yazar
📅 27 Şubat 2021 00:49

پەیامی کورد     ...    لە قۆتەیف ی عەرەبستان ئامادەباشی ئەمنییەتی و لێشاوێکی نوێی دەست بەسەرکردن لە ڕیدایە  .

العهد نووسی : ناوچەی قۆتەیف لە عەرەبستان ئەم ڕۆژانە بینەری دەستکردن گەلێکی بەرفراوانی چالاکانە لە لایەن هیزەکانی سەرۆکایەتی ئەمنییەتی عەرەبستانەوە بە شیوەیەک کە ئەم هێزانە چەندین گەنج یان لە شاری " عوامیە " دەست بەسەر کردووە و ماڵەکانی ئەوانیان بە شیوەیەکی لەناکاو خستووەتە بەر هێرشەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک العهد هێزەکانی سەعوودی سەر لەبەیانی چوارشەممە ٢٤ ی فێبریوەری ٢٠٢١ " حاجی موحەمەد باقر النمر " و هاوسەرەکەی " نصرە احمد " ماڵباتی گەنجی دەست بەسەر کراو " علی النمر " یان لە دوای هێرشی هێزە جل و بەرگ مەدەنییەکانی سەعوودی بۆ سەر ماڵەکەیان دەست بەسەر کردووە .

هێزەکان سەرۆکایەتی ئەمنییەتی عەرەبستان ، بە ئۆتۆمبێلگەلی زرێهی لە جۆری لاندکرووزەر ، لە گوندەکان و شارەکانی پارێزگای قۆتەیف ، بە ئامانجی جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی دەست بەسەرکراوانی چالاکی ئەم ناوچەیە ، گەشت لێدان دەکەەن .

 

Paylas: