TR KU SO
FB X
Cîhan

چالاکێکی مەدەنی دیکەی شاری سنە " ڕۆژهەڵات " لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

سارا
Yazar
📅 08 Temmuz 2018 15:45

 لە درێژەی دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و میدیایی کورد،  ڕژیمی ئێران یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی شاری قوروە دەستبەسەر دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو هێزەکانی دەزگای ئێستیخباراتی شاری سنە، ڕۆژی شەممە  " ٧ی ژوئیەی ٢٠١٨ " ، یەکێک لە چالاکە ناسراوەکانی شاری قوروە بە ناوی “ئەرسەلان هەدایەتی”یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

 تا ئێستا هیچ زانیاریەکی ڕوون لە چارەنووسی ئەرسەلان لەبەردەست نیە.

ئەرسەلان هیەدایەتی لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا چالاکی مەدەنی و میدیایی هەبووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە چالاکییە کەلتووری و میدیاییەکانی ناوچەی زاگرۆس دا نواندووە.

Paylas: