لە ئامەد شەڕ لە نێوان گرووپی ئاکەپە ڕوویدا
لە کۆبوونەوەى ڕاگەیاندنى ناوی پاڵێوراوەکانى ئاکەپە دا و لە دواى ئەوەى " نوعمان کورتولموش " قسەکانى تەواوکرد، ناوی ١٢ پاڵێوراوی ئاکەپە بۆ ئامەد خوێندرایەوە. وەزیری پێشووى خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یەکەم ناوى لیستەکە بوو، دەستى بە قسەکرد. لە کاتی قسە کردنی ئەکەر دوو گرووپ لە ناوکۆبوونەوەکەدا بوو بە شەڕیان.
لەبەر گەورەیی شەڕەکە ، ئەکەر و پاڵێوراوەکانى دیکەی ئاکەپە دەستێوەردانیان کرد، بەڵام بەخێرایى شەڕەکە گەورەتربوو. نوعمان کورتلموش لەلایەن پۆلیسەوە لە هۆڵەکە کرایە دەرەوە. شەڕی ئاکەپەییەکان لە دەرەوەى هۆلەکەش بەردەوام بوو. دواى ئەوەى پۆلیس دەستێوەردانى کرد، شەڕی ئاکەپەییەکانیش کۆتایى پێهات.
لەبارەى هۆکارى شەڕەکەوە هیچ لێدوانێک نەدرا و هیچ ڕاگەیاندراوێکیش بڵاونەکرایەوە، بەڵام بەپێى ئەو زانیارییانەوەى دەستمان کەوتوون، هۆکاری شەڕەکە بۆ ساختەکاری و پارە و بەرتیلخۆری دەگەڕێتەوە. ئەوەش ڕوون بووەتەوە، کە " ئەردال ئاتیک " پاڵێوراى ئاکەپە لە ئامەد بۆ ئەوەى ناوەکەى لە ڕیزبەندی سێیەمى لیستی حیزبەکەیدا بێت، بڕی ٥ ملیار لیرەی داوە بە مەهدی ئەکەر، بەڵام سەربارى ئەوەش ئاتیک لە ڕیزبەندى پێنجەمی لیستى حیزبەکەیدا دانراووە و ئەوەش بۆ بە هۆکارى ڕوودانى شەڕ لە کاتى ڕاگەیاندنى ناوی پاڵێوراوانى ئاکەپە لەئامەد.