Cîhan
لە ئا‌ڵمانیا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشیكرده‌سه‌ر خه‌ڵك و دوو کەسی كوشت
پەیامی کورد ... لە ئا‌ڵمانیا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشیكرده‌سه‌ر خه‌ڵك و دوو کەسی كوشت
له شەقامێکی شاری لودفیگسهافن لە باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ هێرشیكردهسەر چەند کەسێکی دیکە و دووانی كوشت.
وتەبێژیکی پۆلیسی هەرێمی رانلاندپفالس لەبارەی روداوەکەوە وتی، هێرشکارەکە سەرەتا هەڵهات و ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بەدوای کەوت، دواتر بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس توانرا دەستگیربکرێت. دەشڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
لەبارەی ناسنامەی هێرشکارەکەوە پۆلیس تائێستا هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.