TR KU SO
FB X
Cîhan

لە مووسڵ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی دۆزرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 30 Mayıs 2022 17:22

پەیامی کورد... لە مووسڵ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی دۆزرایەوە

لەدوای ڕووخانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەرداگیراوە.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکدرەوە: لە هەڵمەتێکدا دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی لە پارێزگای مووسڵ کە لەلایەن داعش بەکاردەهێنران بۆ کردەوەی تیرۆریستی.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەوەشیان خستە ڕوو: بڕیارە تەقەمەنییەکان لەلایەن تیمی شارەزا پووچەڵ بکرێنەوە. پارێزگاری مووسڵ داوای لە هاووڵاتییان کرد هاوکار و هەماهەنگ بن لە چاودێری دۆخی پارێزگاکە و دۆزینەوەی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش.

 

Paylas: