Cîhan
لی چیانگ بوە سەرۆك وەزیرانی نوێی چین
پەیامی کورد...لی چیانگ بوە سەرۆك وەزیرانی نوێی چین
لی چیانگ ئەندامی كۆمیتەی هەمیشەیی پارتی كۆمۆنیستی چین و سكرتێری پێشوی پارتەكە بوە سەرۆك وەزیرانی نوێی چین.
لە كۆنگرەی نیشتمانی چین كە لە پەكینی پایتەخت بەڕێوەچو، شی جین بینگ سەرۆكی ئەو وڵاتەی وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاریكردو لی چیانگیش تاكە كاندیدی كۆنگرەی نیشتمانیی چین بو كە بە دەنگی 2 هەزار و 936 ئەندام بە سەرۆك وەزیرانی نوێی چین هەڵبژێردرا.
دوای هەڵبژاردنی شی جین بینگ بڕیارنامەی راسپاردنی لی چیانگی واژو كردو سەرۆك وەزیرانی پێشوی چین دوای 10 ساڵ پۆستەكەی رادەست كرد.
بەگوێرەی دەستوری چین، ماوەی پۆستی سەرۆك وەزیران بە دوو خول سنوردار كراوە، سەرۆك وەزیرانی پێشو دوای تەواوكردنی دو خول پۆستەكەی رادەست كرد.