پیلانی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی ٧٥٠٠ بۆمب بە عەرەبستانی سەعوودی
پەیامی کورد ... پیلانی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی ٧٥٠٠ بۆمب بە عەرەبستانی سەعوودی
دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی ئامادەکاییە بۆ فرۆشتنی زیاتر لە ٧ هەزار بۆمبی هیدایەت کراو بە دیققەی بەرزەوە بە بەهای نزیکەی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ عەرەبستانی سەعوودی دەنێرێت .
ڕۆژنامەی وال ژۆرناڵ ستریت بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی ئاگادار لە کۆنگرەی ئەمریکا ڕاپۆرتیان دا کە دەوڵەت دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بە نیازە ٧ هەزار و ٥٠٠ بۆمبی هیدایەت کراو بە دیققەی بەرزەوە و هەروەها بە بەهای نزیکەی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ عەرەبستانی سەعوودی بنیرێت .
بە ووتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە ، ڕاگەیاندن و زانیارییە سەرەتاییەکان پەیوەندیدار بە بەرنامەی فرۆشتن و هەناردنی " بۆمب " سەرەتای مانگی جانیوەری بۆ کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنا و کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران نێردراوە . ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی : لە ئەگەری پەسەند کردنی ئەم بەرنامە و پیلانە ، عەرەبستانی سەعوودی ٧ هەزار و ٥٠٠ بۆمبی ئاسمانی هیدایەتی کراو بە دیققەی بەرزەوە لە جۆری پیۆوی ٤ بەرهەمی کۆمپانیای ریتیۆن لە ئەمریکا دەکڕێت .